به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له سکاڵاکه‌دا کۆسره‌ت ڕه‌سووڵ له ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌که‌یه‌وه له دادگای به‌راییی سلێمانی سکاڵای له‌سه‌ر ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی کۆمپانیای وشه و به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌له‌ڤزیۆنی که‌ی ئێن ئێن (KNN) تۆمار کردوووه ئه‌وه‌ش به‌هۆی "خستنه‌پاڵی تۆمه‌تی ته‌زویرکردن و دزینی ده‌نگی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له 12-5-2018."
له سکاڵاکه‌دا هاتوووه: "داواله‌سه‌رکراوان هێرشیان کردوووه‌ته‌وه (تعدی) سه‌ر یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له ڕاگه‌یاندنه بینراوه‌کانه‌وه له چه‌ند به‌روارێکی جیاوازدا. تۆمه‌تی ئه‌وه‌یان خستووه‌ته پاڵ حیزب (یه‌کێتی) که هه‌ستاوه به ته‌زویرکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان و دزینی ده‌نگی ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران."
له سکاڵاکه‌دا ئه‌وه‌ش هاتوووه: "ئه‌و ته‌شهیر و ناوزڕاندنه له‌که‌دارکردنی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی حیزبه‌که‌ی لێکهوتوووهتهوه که زیانێکی زۆر گه‌وره‌ی بۆ پێگه‌ی مه‌عنه‌وی و کۆمه‌ڵایه‌تیی حیزبه‌که و لایه‌نگرانی تێدایه که پێده‌چێت زۆر به خراپ بشکێته‌وه به سه‌ر بارودۆخی حیزبی و جه‌ماوه‌ری له کاتێکدا بانگه‌شه‌کانی داوالهسهرتۆمارکراو هیچ بنه‌مایێکی یاسایی تێدا نییه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق له 19-8-2018 ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان و ناوه‌کانی په‌سندکردن."
له سکاڵاکه‌دا یه‌کێتی به‌پێی مادده‌کانی 204 و 205 داوای "قه‌ره‌بووی شیاو" ده‌کات که بڕه‌که‌ی یه‌ک ملیار دیناری عێراقییه.
له‌باره‌ی ئه‌و سکاڵایه ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم له په‌یجی خۆی له فه‌یسبووک له بابه‌تێکدا ڕایگهیاندوووه "تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت، دز خاوه‌ن ماڵی گرت."
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم ده‌شڵێت: "له کاتێکدا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌مان ده‌کرد په‌یوه‌ندیی یه‌کێتی و گۆڕان ئاسایی بێته‌وه و تۆمه‌تبارانی هێرش کردنه سه‌ر گرده‌که و مه‌کۆی سه‌ره‌کیی گۆڕان دادگایی بکرێن و به سزا بگه‌یێندرێن ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دادگای سلێمانییه‌وه ئاگادار كراینه‌وه که یه‌کێتی سكاڵا له‌سه‌ر به‌نده -به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌ی ئێن ئێن و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێپێدراوی كۆمپانیای وشه- تۆمار كردوووه و پێویسته 2-10-2018 له به‌رده‌م دادگا ئاماده بین."
ئاکۆ حه‌مه‌که‌ریم ئاماژه‌ی به‌وه کردوووه "كه‌ی ئێن ئێن و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له 12ی ئایار به‌دواوه به به‌ڵگه‌وه سه‌لماندیان كه هه‌ڵبژاردنه‌كه ته‌زویرێكی ڕێكخراو ئه‌نجامدراوه و له ڕابردووش‌دا ژووری هه‌ڵبژاردن ڕایانگه‌یاندبوو له به‌رده‌م دادگا ده‌توانین ئه‌وه بسه‌لمێنین كه چۆن تهزویرهكه ئه‌نجام دراوه."
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment