نوێنه‌ری سه‌قز و بانه: جه‌نابی ڕۆحانی خه‌ڵکی له‌ برسان ده‌مرن چۆن خه‌وت لێده‌که‌وێت؟

به‌شی ئێران/ کوردی- موحسن بیگله‌ری نوێنه‌ری خه‌ڵکی سه‌قز و بانه‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی په‌رله‌مانی ئێراندا تیشکی خسته‌ سه‌ر ناوچه‌ی ئازادی بازرگانیی مه‌ریوان و بانه‌ و ڕه‌خنه‌ی توندیشی له‌ سه‌رۆک کۆمار گرت و گوتی: جه‌نابی ڕۆحانی چۆن خه‌وت لێده‌که‌وێت؟ خه‌ڵک ته‌نگیان پێ هه‌ڵچنراوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موحسن بیگله‌ری نوێنه‌ری خه‌ڵکی سه‌قز و بانه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 14ی خه‌رمانان/ 5ی ئه‌یلوول له‌ کۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی په‌رله‌ماندا داوای له‌ سه‌رۆک کۆماری ئێران کرد له‌گه‌ڵ تیمه‌ ئابوورییه‌که‌ی خۆ ده‌رخه‌ن و بچنه‌ نێو بازاڕ و که‌لوپه‌لی ڕۆژانه‌یان له‌ نێو بازاڕ بکڕن با له‌ نرخه‌کان تێبگه‌ن.

ناوبراو ڕه‌خنه‌ی توندی له‌ دۆخی ئابووریی ئێستای ئێران گرت و گوتیشی: دیاره‌ "تێر ئاگای له‌ برسی نییه‌".

بیگله‌ری گوتیشی: گه‌نج و پیر و گه‌وره‌ و بچووکی ئه‌م وڵاته‌ زه‌ختیان له‌سه‌ره‌ و نرخی هه‌ڵاوسان زیاتر له‌ 60 له‌سه‌ده‌ و ئه‌وه‌ش له‌ کاتێکدایه‌ چه‌ندین میلیارد سامانی ئه‌و وڵاته‌تان داوه‌ته‌ ده‌ست که‌سانێک که‌ شایسته‌ی پۆسته‌کانیان نین و مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌که‌ن و خوێنی خه‌ڵکی پێ ده‌خۆنه‌وه‌.

ناوبراو دووپاتی کرده‌وه‌: نرخی کاڵا و پێداویستیی ڕۆژانه‌ 60 بۆ 70 له‌سه‌د زیادی کردوووه‌ و خه‌ڵکی توانای کڕینی پێداویستییه‌کانیان نه‌ماوه‌. من سه‌رم سوڕ ماوه‌ جه‌نابی سه‌رۆک کۆمار چۆن خه‌وت لێده‌که‌وێت؟ ئایا ئاگات له‌ نرخی دراوه‌کان هه‌یه‌ که‌ دۆلار گه‌شتۆته‌ سه‌رووی 13 هه‌زار تمه‌ن.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی په‌رله‌مانی ئێران

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37855

Your Comment

You are replying to: .
captcha