به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 4-9-2018 عه‌لی حه‌یده‌ر وه‌زیری ئاشته‌واییی نیشتمانیی حکوومه‌تی سووریا ڕایگه‌یاند: وه‌ک هه‌ر به‌شێکی دیکه‌ی وڵات مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریاده‌که‌ن که ئێستا له ژێر کۆنترۆڵی هێزه کوردییه‌کاندایه و هیچ مامه‌ڵه‌یێکی جیاواز له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی وڵات‌دا ناکه‌ن.
ناوبراو گوتیشی: ''ئێمه ناتوانین هیچ شتێک به پارێزگایێکی سووریا بده‌ین که له پارێزگاکانی دیکه یان له گرووپ و پێکهاته‌کانی دیکه جیایان بکاته‌وه، یانیش و دژی ئه‌و بیرۆکه‌یه بێت که باس له یه‌کپارچه‌یی و یه‌ک کۆمهڵگهییی سووریا ده‌کات."
گوته‌کانی ئه‌و وه‌زیره‌ی حکوومه‌تی سووریا له کاتێکدایه کورد له باکووری سووریا چاوی له‌وه‌یه ناوچه‌یێکی ئۆتۆنۆمی دروست بکات و به شێوه‌یێکی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی سووریا خۆیان به‌ڕێوه ببات.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment