به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه 4ی ئهیلوول حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له میانه‌ی کردنه‌وه‌ی سێ کارگه‌ی پێـترۆکیمیاوی له ناوچه‌ی عه‌سه‌لوویه‌ی باشوری ئێران گوتی: "ئه‌مه بۆ من زۆر گرنگه چوونکه مه‌سه‌له‌یێکی زۆر ستراتێژیـیه که ده‌بێت به‌شی زۆری فرۆشتنی نه‌وتمان له به‌نده‌ری خارگ بۆ جهسک بگوێزینه‌وه."
حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "هه‌نارده‌کردنی نه‌وت له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جهسک له بری دوورگه‌ی خارگ ده‌ستی پـێکردوووه و هه‌تا کۆتاییهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی له ساڵی 2021 کاره‌کان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌واو ده‌بن."
ناوبراو وتیشی: "بۆ گه‌یشتنی که‌شتیـیه نه‌وتیـیه‌کان بۆ به‌نده‌ری خارگ ده‌بێت به گه‌رووی هورمزدا تێپه‌ڕ ببن و ڕێگایێکی درێژتر ببڕن."
پێشتریش به‌نده‌ری خارگ له کاتی شه‌ڕی عێراق- ئێران زۆر جار له لایه‌ن هێزی ئاسمانیی عێراقه‌وه ده‌کرایه ئامانج به مه‌به‌ستی ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران.
سه‌رچاوه: میدیاکانی ئێران
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment