وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانه‌که‌ی به‌سره‌ ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانه‌که‌ی به‌سره‌ی بڵاو کرده‌وه‌ و ڕای‌گه‌یاند: له‌ ڕیزی خۆپیشانده‌ران پێنج که‌س کوژراون.

کوردپرێس- به‌پێی ئاماره‌که‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ خۆپیشاندانه‌کانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی به‌سره‌ ٦٨ که‌س بریندار بوون، ٤١ که‌سیان هاووڵاتی مه‌ده‌نین و ٢٧ که‌سیش ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانن، هه‌روه‌ها پێنج له‌ خۆپیشانده‌ران کوژراون.

هه‌روه‌ها سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند که‌ له‌ په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی به‌سره‌ بۆ ئاگاداربوون له‌ دۆخه‌که‌ و چاره‌سه‌رکردنی برینداره‌کان و دابین کردنی ته‌واوی پێداویستیه‌ پزیشکییه‌کان.

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٤ی ٩ له‌ دژێره‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی هاووڵاتییانی به‌سره‌، خۆپیشانده‌ران چوونه‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و به‌ ته‌واوه‌تی باڵه‌خانه‌که‌یان سووتاند و له‌ به‌رامبه‌ردا هێزه‌ ئه‌منییه‌کان قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان ڕاگه‌یه‌ند.

حه‌یده‌ر عه‌بادی داوای لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و ڕووداوانه‌ کرد و موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دریش هه‌ڕه‌شه‌ی کاردانه‌وه‌ی کرد و وتی: "ئامۆژگاریم وایه‌ ئارامیمان تاقی نه‌که‌نه‌وه‌."

سه‌رچاوه‌: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37847

Your Comment

You are replying to: .
captcha