بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەیاد عەلاوی سەرۆكی ئیئتلافی نیشتمانی لە تویتێكدا كە لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی كردۆتەوە، تیایدا داوا لە چەند هێزێكی سیاسی دیاریكراو كردووە لە هەرسێ پێكهاتەی كورد و سوننە و شیعەوە بۆ ئەنجام دانی دیالۆگێكی جددی بۆ رێكەوتن لەسەر شێوە و جۆری بەرنامەی حكوومەتی داهاتووی عێراق بەدوور لەناوەكان، ئەوەش بۆ رێگری كردن لەسەرهەڵدانی قەیرانێكی ئاڵۆزتر لە وڵات.
ئەیاد عەلاوی لە تویتەكەیدا داوای دیالۆگێكی نیشتمانی كردووە لەنێوان چەند لایەنێكی دیاریكراوی ناو هاوپەیمانی چاكسازی و هاوپەیمانی كوردستانی و هاوپەیمانی بنیادنان.
ناوبراو راشیگەیاندووە ئەو داوایەی بۆ ئەوەیە رێگری لە قووڵ بوونەوەی قەیرانەكان بگرێت و هەمووان بگەنە رێكەوتنێكی قبووڵ كراو و لۆژیكی كە ببێتە گەرەنتی بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment