دواخستنی هەڵبژاردن داخوازیی كۆمەڵی ئیسلامی نییە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند ئەوان گرفتیان نییە لە ئەنجام دانی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا و ئامادەكاری تەواوی كردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو هەڵوێستەی كۆمەڵی ئیسلامی دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە هات كە ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری سلێمانی بەمەبەستی دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆ بووەوە.

لە راگەیێندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە: دوای تاوتوێ كردنی ئامادەكارییەكانی كۆمەڵ بۆ دەستپێكی بانگەشە جارێكی كە ئەوە دووپات كرایەوە كۆمەڵی ئیسلامی گرفتی نییە لە ئەنجام دانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا و ئامادەكاریی تەواوی كردووە و دواخستنی هەڵبژاردن داخوازیی كۆمەڵی ئیسلامی نییە".

ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە پێناو ئەنجام دانی بانگەشەیێكی مۆدێرن و لە پێناو بەهەدەرنەدانی پارە بەهەندێک شتوومەكی هەڵبژاردن كە لە ڕابردوو وەک پێداویستی بانگەشە سوودی لێوەرگیرا، كۆمەڵی ئیسلامی بڕیاری داوە شەقام و شوێنە گشتیەكان بەكارنەهێنێ‌ بۆ بانگەشەو هەڵواسینی پەرچەم و شریتی ڕاگەیاندن.

كۆمەڵی ئیسلامی جارێكی كە داوا لە هاوڵاتیان دەكاتەوە بەشداری هەڵبژاردن و پرۆسەی دەنگدان بكەن چوونكە هیچ ڕێگایێكی تر نییە بۆ گۆڕانكاری جگە لە ئەنجام دانی هەڵبژاردن و بەشداربوون لەو پڕۆسەیە.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37835

Your Comment

You are replying to: .
captcha