بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەو هەڵوێستەی كۆمەڵی ئیسلامی دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكە هات كە ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری سلێمانی بەمەبەستی دەستپێكی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆ بووەوە.
لە راگەیێندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە: دوای تاوتوێ كردنی ئامادەكارییەكانی كۆمەڵ بۆ دەستپێكی بانگەشە جارێكی كە ئەوە دووپات كرایەوە كۆمەڵی ئیسلامی گرفتی نییە لە ئەنجام دانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا و ئامادەكاریی تەواوی كردووە و دواخستنی هەڵبژاردن داخوازیی كۆمەڵی ئیسلامی نییە".
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە پێناو ئەنجام دانی بانگەشەیێكی مۆدێرن و لە پێناو بەهەدەرنەدانی پارە بەهەندێک شتوومەكی هەڵبژاردن كە لە ڕابردوو وەک پێداویستی بانگەشە سوودی لێوەرگیرا، كۆمەڵی ئیسلامی بڕیاری داوە شەقام و شوێنە گشتیەكان بەكارنەهێنێ بۆ بانگەشەو هەڵواسینی پەرچەم و شریتی ڕاگەیاندن.
كۆمەڵی ئیسلامی جارێكی كە داوا لە هاوڵاتیان دەكاتەوە بەشداری هەڵبژاردن و پرۆسەی دەنگدان بكەن چوونكە هیچ ڕێگایێكی تر نییە بۆ گۆڕانكاری جگە لە ئەنجام دانی هەڵبژاردن و بەشداربوون لەو پڕۆسەیە.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment