به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاوه بڵاو کراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه کراوه هایکۆ ماس له نێوان ڕۆژانی 5 بۆ 6ی ئه‌یلوولدا سه‌ردانی تورکیا ده‌کات.
هایکۆ ماس له میانی سه‌ردانه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کۆ ده‌بێته‌وه و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دیداری له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا و بینالی یێڵدرم سه‌رۆکی په‌رله‌مان هه‌بێت.
له دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانیدا له تورکیا، هایکۆ ماس تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌کان، پرۆسه‌ی به ئه‌ندامبوونی تورکیا له یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و بابه‌ته ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌کات.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ناوبراو به‌شداریی له کردنه‌وه‌ی ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩دا به بۆنه‌ی ١٥٠یه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی ئاماده‌ییی ئه‌ڵمانیا له ئه‌سته‌نبۆڵ له ئاماده‌ییه‌که ده‌کات و بڕیار وایه مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆش به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا بکات.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment