توركیا هێزی پشتیوانی ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووری سووریا ده‌كات

به‌شی تورکیا- له‌ سه‌روبه‌ندی ئۆپه‌راسیۆنی ئیدلب توركیا هێزی پشتیوانیی زیاتری ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووری سووریا- توركیا كردوووه‌.

کوردپرێس- ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی تورکیا بڵاوی کرده‌وه‌: ئه‌و بارهه‌ڵگرانه‌ی وه‌ک هێزی پشتیوانی بۆ یه‌كه‌كانی سه‌ر سنووری سووریا ژماره‌یێک تۆپهاوێژ و تانكیان هه‌ڵگرتوووه‌ گه‌یشتنه‌ كلیس.

ئه‌و ئاژانسه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات: كاروانه‌كه‌ كه‌ له‌ 8 ئۆتۆمبێل پێک دێت دوای تێپه‌ڕین به‌ كلیسدا به‌ره‌و هێڵی سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووریا له‌ قه‌زای ئه‌لبه‌یلی كه‌وتوووه‌ته‌ جووڵه‌.

ئۆتۆمبێله‌ سه‌ربازییه‌كان به‌ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ئه‌منیی توندوتۆڵ گوازرانه‌وه‌ و زاندراوه‌ به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانی بۆ یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی دیوی سووریا ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام دراوه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37825

Your Comment

You are replying to: .
captcha