به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه له گوندی تیریندێی عه‌فرین هێرشیان کرده سه‌ر هێزه‌کانی تورکیا و سوپای ئازادی سووریا و ته‌قینه‌وه‌یێک له خاڵی پشکنینی گونده‌که ڕووی دا و له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ٢٣ چه‌کداری گرووپه چه‌کداره‌کان کوژران.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: له چیای ئیهلام شه‌ڕڤانان ئۆتۆمبیلێکی سه‌ربازییان کردوووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامدا ژماره‌یێک هێزی گرووپه چه‌کداره‌کان و سه‌ربازیی سوپای تورکیا کوژران.
شایانی باسه؛ شه‌وی دووشه‌ممه 3ی ئاب له به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی یه‌په‌گه بۆ سه‌ر عه‌فرین فرۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی شێراوا و چیای ئیهلامیان تۆپباران کرد.
هاوکات هه‌ر دوێنێ یه‌په‌گه له ڕاگه‌یاندراوێکدا ڕایگه‌یاند که ته‌نها له مانگی ڕابردوودا له ڕۆژئاوا و باكووری سووریا ٥٧ سه‌ربازی سوپای تورکیا کوژراون.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment