یه‌په‌گه‌ هێرشی کرده‌ سه‌ر سوپای ئازادی سووریا له‌ عه‌فرین

به‌شی سووریا- شه‌ڕڤانانی په‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌‌ له‌ عه‌فرین هێرشیان کرده‌ سه‌ر سوپای ئازادی سووریا و له‌ ئه‌نجامدا ٢٣ که‌س له‌و سوپایه‌ کوژران.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه‌‌ له‌ گوندی تیریندێی عه‌فرین هێرشیان کرده‌ سه‌ر هێزه‌کانی تورکیا و سوپای ئازادی سووریا و ته‌قینه‌وه‌یێک له‌ خاڵی پشکنینی گونده‌که‌ ڕووی دا و له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا ٢٣ چه‌کداری گرووپه‌ چه‌کداره‌کان کوژران.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: له‌ چیای ئیهلام شه‌ڕڤانان ئۆتۆمبیلێکی سه‌ربازییان کردوووه‌ته‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یێک هێزی گرووپه‌ چه‌کداره‌کان و سه‌ربازیی سوپای تورکیا کوژران.

شایانی باسه‌؛ شه‌وی دووشه‌ممه‌ 3ی ئاب له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌کانی یه‌په‌گه‌ بۆ سه‌ر عه‌فرین فرۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی شێراوا و چیای ئیهلامیان تۆپباران کرد.

هاوکات هه‌ر دوێنێ یه‌په‌گه‌ له‌ ڕاگه‌یاندراوێکدا ڕایگه‌یاند که‌ ته‌نها له‌ مانگی ڕابردوودا له‌ ڕۆژئاوا و باكووری سووریا ٥٧ سه‌ربازی سوپای تورکیا کوژراون.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37820

Your Comment

You are replying to: .
captcha