به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانا جه‌زا په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی په‌راوێزخستنی كورد له حكوومه‌تی داهاتووی عێراق وتی: "حاڵه‌تێكی له‌و جۆره نه واقعی ده‌بێت نه له كایه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دانی پێدا ده‌نرێت، كورد پێكهاته‌یێكی گرنگه له عێراق، كورد ده‌بێت له هه‌موو حكوومه‌ته‌كاندا به‌شدار بێت چوونكه به‌شداری نه‌كردنی به شكستێک بۆ عێراق داده‌نرێت".
ناوبراو جه‌ختیشی كرده‌وه: له ڕووی سیاسی، له ڕووی ستراتێژی و له ڕووی نێوده‌وڵه‌تیش به هیچ شێوه‌یێک حكوومه‌تێک له عێراق به بێ كورد دروست ناكرێت.
دانا جه‌زا باسی له‌وه‌ش كرد: له ئێستادا و له قۆناغی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ش نه‌بێت، له دوای پێكهێنانی حكوومه‌ت هه‌ر به‌شداری به كورد ده‌كه‌ن به‌ڵام باشتره له هه‌نگاوه‌كانی دروست كردنی حكوومه‌ت و بڕیاردان له‌وباره‌وه به‌شدار بین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment