شاندی پارتی سه‌ردانی گۆڕان و هاوپه‌یمانی ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ڕای‌گه‌یاند: شاندێكی پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی دێته‌ سلێمانی و سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانیی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌كات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلوول شاندێکی پارتی سه‌ردانی گۆڕان و هاوپه‌یمانی ده‌کات و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ بۆ دروست كردنی كۆده‌نگییێكی نیشتمانییه‌ بۆ ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی كه‌ پارتی و یه‌كێتی بۆ چوونه‌ به‌غدا ئاماده‌یان كردوووه‌ كه‌ "زۆربه‌ی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی كوردی تێدایه‌".

ناوبراو له‌باره‌ی پرسی دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان وتی: "دواخستنی هه‌ڵبژاردن لای پارتی كۆتایی هاتوووه‌ و ئه‌و بابه‌ته‌ یه‌كلایی بوووه‌ته‌وه‌، پارتی سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت و هیچ بیانوویێک نییه‌ بۆ دواخستنی و ئه‌گه‌ر دواش بخرێت ئه‌وا غه‌درێكه‌ له‌ ئیراده‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت".

سه‌ردانی شاندی پارتی بۆ لای گۆڕان و هاوپه‌یمانی له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌دایه‌ كه‌ زیاتر له‌ هه‌فته‌یێكه‌ یه‌كێتی و پارتی بۆ لای یه‌نه‌كان ده‌ستیان پێكردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37815

Your Comment

You are replying to: .
captcha