بروسک حه‌سه‌که فه‌رمانده‌ی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) له عه‌فرین له دیمانه‌یێکی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی کوردپرێس ڕایگهیاندوووه: ئێمه وه‌ک هێزی پاراستنی گه‌ل (YPG) و هێزی پاراستنی ژنان (YPJ) به سوپای دهستدڕێژکاری تورکیا ده‌ڵێین له هه‌ر ناوچه، گوند و گه‌ڕه‌کێکی عه‌فریندا بن ناوچه‌که بۆ ئێوه ده‌که‌ینه گۆڕستان.
ناوبراو گوتیشی: تاکوو ئێستا به بۆنه‌ی ئاسایشی خه‌ڵکی ناوچه‌که دووریمان له ئۆپه‌راسیۆنی توندوتۆڵ دژ به دهستدڕێژکاران کردبوو به‌ڵام له ئه‌مڕۆوه‌وه شه‌ڕێکی سه‌خت ده‌ست پێده‌که‌ین.
بروسک حه‌سه‌که ده‌شڵێت: هێزه‌کانی ئێمه له هه‌موو ناوچه‌کانی شرا، جندرس، بلبل و... جێگیر بوونه و گورچکبرترین زه‌بر له سوپای تورکیا و گرووپه‌کانی سه‌ر به‌و وڵاته ده‌ده‌ین.
چه‌ند ڕۆژ پێش ئێستا هه‌یڤی مسته‌فا هاوسه‌رۆکی کانتۆنی عه‌فرین له دیمانه‌یێک له‌گه‌ڵ ئاژانسی کوردپرێسدا ڕایگه‌یاندبوو: ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوشتوبڕی فراوان ڕوو نه‌دات شاره‌که‌مان چۆڵ کرد به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نابێت که ئێمه ده‌ستبه‌رداری شاره‌که بووبێتین، نه‌خێر ئێمه له ناوچه‌ی شه‌هبا جێگیر بووین و له هه‌لومه‌رجێکی ئێجگار دژوار‌دا هێزه‌کانمان یه‌ک ده‌خه‌ینه‌وه.
ناوبراو گوتیشی: له ناوچه‌ی شه‌هبا و له هه‌لومه‌رجێکی دژوار‌دا خه‌ڵکی عه‌فرین له چه‌ند ڕه‌هه‌ندی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووریی نوێ‌دا بۆ قۆناغی دووهه‌می به‌رخۆدانی عه‌فرین ئاماده ده‌که‌ین و یه‌کیان ده‌خه‌ینه‌وه.
لێدوانی به‌رپرسانی کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین ده‌ریده‌خات که هێزه‌کانیان خۆیان بۆ قۆناغێکی نوێ له شه‌ڕی عه‌فرین ئاماده ده‌که‌ن و ئه‌وه له حاڵێکدایه که هه‌ندێک له به‌رپرسانی سیاسی و سه‌ربازیی کورد له‌باره‌ی به‌شداری له شه‌ڕی ئیدلیب له‌گه‌ڵ سوپای سووریا لێدوانیان ده‌ربڕیبوو.
شایانی باسه؛ سوپای تورکیا به یارمه‌تیی گرووپی میلیشیاییی ئیسلامگه‌را مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو پاش 59 ڕۆژ پێکدادانی قورس عه‌فرینی کۆنتڕۆڵ کرده‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment