گۆڕان داوا له‌ سێ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كه‌ی هه‌رێم ده‌كات دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بایکۆت بکه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای له‌ سێ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كه‌ی هه‌رێم کردوووه‌ بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكه‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لیم شووشكه‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای له ‌هه‌رسێ لایه‌نی كۆمه‌ڵ، هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوو كردوووه‌ وه‌ک ناڕه‌زایه‌تییێک به‌رامبه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی 12ی 5ی ئه‌مساڵ به‌شداری له ‌یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی نوێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌که‌ن كه‌ ئه‌مڕۆ 3ی 9ی 2018 خه‌ریکه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ناوبراو وتیشی: تا ئێستا وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌ی گۆڕان نه‌دراوه‌ته‌وه‌ و ئه‌مڕۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ ده‌كه‌ین و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌ده‌ین.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌كاریی ئه‌و چوار لایه‌نه‌ بۆ به‌شداری كردن له‌ حكوومه‌تی نوێی عێراق وتی: وه‌ک چوار لایه‌نه‌كه‌ هیچ ڕێكکه‌وتنێكمان نییه‌ بۆ به‌شداری كردن یان بایكۆت كردنی حكوومه‌تی نوێ به‌ڵام ئێمه‌ وه‌ک كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌بینه‌ ئۆپۆزیسیۆن و ڕێز له‌ بڕیاری سێ لایه‌نه‌كه‌ی‌تریش ده‌گرین.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNN)

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37792

Your Comment

You are replying to: .
captcha