به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ی ئه‌یلوول محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف گه‌یشته دیمه‌شق و بڕیاره سه‌باره‌ت به پێوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و دیمه‌شق له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته دیدار و گفتوگۆ بکات.
ئامانجی سه‌ردانی ئه‌و دیپلۆماته باڵایه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دیمه‌شق كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سووریا له ناویاندا به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆمار و عیماد خه‌میس سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریا بۆ وتووێژكردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان تاران و دیمه‌شق و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی سووریا.
سه‌ردانه‌که‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف یه‌ک هه‌فته له دوای سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگریی ئێران دێت بۆ دیمه‌شق که له‌و سه‌ردانه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا سوورییه‌که‌ی ڕێککه‌وتننامه‌یێکی هه‌ماهه‌نگیی به‌رگرییان واژۆ کرد و ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه كه سوپای سووریا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ هێرشكردنه سه‌ر پارێزگای ئیدلیب كه دوا ناوچه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایه له باكووری ئه‌و وڵاته.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ته‌سنیم
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment