بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ میدیاكان ڕایگەیاند: كورد مافی خۆیەتی داواكاری هەبێت و بەشێک لە داواكارییەكانی كورد و سوننە قابیلی قبووڵن و دواكارییەكانیش دەكەونە دوای پێكهێنانی حكوومەت.
جەختیشی كردۆتەوە، كە بەهیچ شێوەیێک ڕەتی نەكردۆتەوە گفتوگۆ لەسەر كەركووک بكات و وتیشی ئامادەین گفتوگۆ لەسەر ئیدارەدان، ئەمنییەت و نەوت بكەین.
سەبارەت بە دۆخی ناوچە جێناكۆكەكان، عەبادی ڕایگەیاند: ئەوەی لە خورماتوو ڕوویدا تاوانێكی گەورەبوو و هەندێک خۆیان بایكۆتی كەركووک-یان كردووە و هیچ حزبێكیش ناچار نەكراوە ئەو شارە جێ بهێڵێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment