کوردپرێس: عه‌لی موفتی، گوته‌بێژی پارتی توركمان ئیلی رایگەیاند: ئه‌مه داواكاری توركمانه‌كان بوو پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر، وه‌كوو ده‌زانن حه‌شدی توركمانی له ده‌ره‌وه‌ی كه‌ركووكن و ئه‌و هێزه‌ش كه باسی ده‌كه‌ن سه‌ر به كۆمپانیای تایبه‌ته و كاریان پاراستنی باره‌گاكانی به‌ره‌ی توركمانییه له سنووری پارێزگای كه‌ركووک.
لەو بارەیەوە سامی نه‌جات، سه‌رۆكی پارتی نه‌ته‌وه‌ی توركمان ده‌ڵێت: عێراق وایلێهاتووه هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان پێویستیان به هێزی تابیه‌ت به‌خۆیانه، تاوه‌كوو خۆیان بپارێزن، بۆیه داواكاریی ئێمه ئه‌وه‌یه حكوومەتی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكارمان بن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش هێزی زیاترمان هه‌بێ و خۆمان بپارێزین و ره‌نگه له ئاینده‌دا بتوانین ناوچه‌كانیشمان بپارێزین".
یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان دژی پڕ هێزكردنی شاره‌كه‌یه و پێشنیازی ئه‌وه ده‌كات له بری دروست كردنی هێزی تایبه‌ت به نه‌ته‌وه‌كان هه‌وڵ بدرێت له ریزی هێزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كان پشكی نه‌ته‌وه‌كان دیاری بكرێت.
جه‌مال شكور، جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی یه‌كێتی دەڵێت: "هەر حیزبێک له ده‌ره‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه فه‌رمییه‌كان دروست بكرێت ده‌بێته هێزی میلیشیا، ئه‌م جۆره هێزه‌ش خزمه‌ت به شاره‌كه ناكات، بۆیه ئێمه پێمان باشه هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان له ریزی هێزه فه‌رمییه‌كانی حكوومه‌تی عێراقدا شوێنیان بكرێته‌وه".
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی رووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment