مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ: چوونه‌ نێو یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ئامانجی ستراتێژیی تورکیایه‌

به‌شی تورکیا- مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت: چوونه‌ نێو یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ئامانجی ستراتێژیی تورکیایه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی تانیای یۆنانیدا ئه‌نجام دا و سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا- یه‌کێتیی ئه‌ورووپا که‌ ئه‌و به‌ "فره‌لایه‌ن" ناوی برد ئاماژه‌ی به‌وه ‌کرد چوونه‌ نێو یه‌کێتیی ئه‌ورووپا "ئامانجی ستراتێژیی" وڵاته‌که‌یه‌تی و ڕای‌گه‌یاند: "ئاینده‌مان له‌ یه‌کێتیی ئه‌ورووپادا ده‌بینین به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پرۆسه‌ی به‌شداری کردنمان له‌ یه‌کێتییه‌که‌دا ئێجگار به‌ سیاسی کراوه‌".

ناوبراو باسی له‌وه‌ش کرد جار جار له ‌جیاتی ئه‌ندامییه‌تی له‌ یه‌کێتییه‌که‌دا باسی بیرۆکه‌ی "هاوبه‌شیی تایبه‌تی" له‌ نێوان تورکیا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپادا ده‌کرێت و گوتی: "ئێمه‌ خۆمان له‌ ئێستادا په‌یوه‌ندیگه‌لێکی تایبه‌تیمان له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی ئه‌ورووپادا هه‌یه‌. ئامانجی بنه‌ڕه‌تی ئێمه‌ بریتی بوو له‌ ئه‌ندامێتیی ته‌واوه‌تی. بۆ داهاتووی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا پێویسته‌ تورکیا و یه‌کێتییه‌که‌ له‌ هاوبه‌شێک زیاتر بن".

مه‌ولوود چاووش ئۆغڵۆ جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه‌ ئاسته‌نگه‌کانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو ده‌ریخست که‌ تورکیا و یه‌کێتیی ئه‌ورووپا هاوبه‌شی هه‌مان چاره‌نووسن و ده‌کرێت له ڕێگه‌ی هاریکاری کردنی یه‌کترییه‌وه‌ جیاوازیی گه‌وره‌ وه‌دیبهێنرێت و پێویسته‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای "به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌کان نه‌بێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37759

Your Comment

You are replying to: .
captcha