بارزانى و عه‌لاوى جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ پره‌نسیپی شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه‌ ده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سه‌رۆکی ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه‌ی عێراق کۆ بوونه‌وه‌ و جه‌ختیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ پره‌نسیپی شه‌راکه‌تی ڕاسته‌قینه‌ و ته‌وافوق و هاوسه‌نگی کرده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ 1ی ئه‌یلوولی 2018 له‌ سه‌لاحه‌ددین مه‌سعوود بارزانی پێشوازی كرد له‌ شاندێكی باڵای ئیئتیلافی وه‌ته‌نییه‌ی عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌یاد عه‌لاوی و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ پڕه‌نسیپی شه‌راكه‌تی ڕاسته‌قینه‌ و ته‌وافوق و هاوسه‌نگى كرده‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌ی نووسینگه‌ی مه‌سعوود بارزانی هاتوووه‌: له‌و دیداره‌دا شاندی میوان نیگه‌رانییه‌كانی خۆیان له‌مه‌ڕ ته‌حه‌ددیات و ئاڵۆزییه‌كانی ئێستای نێو پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق به‌ بارزانی گه‌یاندوووه‌.

پێكهێنانی حكوومه‌تی تازه‌ و هه‌ڵبژاردنی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی پارله‌مانی و دانیشتنی یه‌كه‌می پارله‌مان و ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ پڕۆسه‌ی سیاسی ته‌وه‌رێكی‌تری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعوود بارزانی و شاندی باڵای ئیئتیلافی ئه‌لوه‌ته‌نییه‌ی عێراق بوو.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌ سێ پڕه‌نسیپی شه‌راكه‌تی حه‌قیقی و ته‌وافوق و پارسه‌نگی كرایه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش دووپات كرایه‌وه‌ كه‌ پاراستنی شه‌راكه‌ت و بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و پابه‌ندبوون به‌ ڕێككه‌وتنه‌كان پێویستی به‌ گه‌ره‌نتی و میكانیزمی ڕوون هه‌یه‌.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37757

Your Comment

You are replying to: .
captcha