به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئۆفیسی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک كۆماری عێراق به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کردۆته‌وه که تێیدا هاتوووه: ڕۆژی شه‌ممه 1ی ئه‌یلوولی 2018 فوئاد مه‌عسووم و برێت مه‌کگۆرک کۆ بوونه‌وه و له‌و دیداره‌دا "ڕێوشوێنه‌كانی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی هاریكاریی نێوان هه‌ر دوو گه‌ل و وڵاتی دۆست و گۆڕ‌انكارییه سیاسی و ئه‌منییه‌كان له عێراق و ناوچه‌كه تاوتوێ كران."
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که سه‌رۆک كۆمار پابه‌ندبوونی به بانگهێشت كردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ربڕ‌یوه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له واده‌ی ده‌ستووری فه‌رمیی راگه‌یه‌ندراوی خۆیدا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه برێت مه‌كگۆرک ڕێزگرتنی وڵاته‌كه‌ی دووپات كردوووه‌ته‌وه بۆ ئیراده‌ی گه‌لی عێراق و جه‌ختى له پشتیوانیی واشنتۆن کردوووه بۆ ئارامى عێراق و به‌رده‌وام بوون له پێشكه‌ش كردنی كۆمه‌كه پێویسته‌كان بۆ عێراقییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی ستراتێژیی نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا.
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment