نازم ده‌باغ ده‌نگۆکان له‌سه‌ر لابردنی ڤیزا له‌ نێوان ئێران و عێراق ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ده‌نگۆیێک بڵاو کرایه‌وه‌ که‌ گوایه‌ هه‌ریه‌ک له‌ عێراق و ئێران ڤیزا له‌سه‌ر هاووڵاتییانیان هه‌ڵده‌گرن به‌ڵام نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له ‌تاران ئه‌و ده‌نگۆیه‌ ڕه‌ت ده‌كاته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نازم ده‌باغ نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له ‌تاران به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "له‌ ساڵانی ڕابردوودا چه‌ند جارێک ئه‌و بابه‌ته‌ باسی له‌باره‌وه‌ كراوه‌ به‌ڵام عێراق قبووڵی نه‌كردوووه‌".

ناوبراو ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌: "له‌م قۆناغه‌شدا هیچ شتێكی تازه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ باس نه‌كراوه‌ و ئه‌وه‌ی باسیش ده‌كرێت لێره‌ و له‌وێ‌ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ ڕاست نییه‌".

ده‌باغ ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌و بڕیاره‌ پێویستی به ‌دانیشتن هه‌یه‌ له ‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه ‌و ناوخۆی ئێران و عێراق كه‌ ئه‌و دانیشتنانه‌ش نه‌بێت ئه‌و بڕیاره‌ هه‌روا سه‌رپێیی نادرێت".

بۆ به‌دواداچوونی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه SNN هه‌وڵی دا وه‌ڵامی كونسوڵخانه‌ی توركیاش بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ وه‌ربگرێت و سه‌ره‌نجامیش به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی وه‌ریگرتوووه‌ توركیا تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فه‌رمیی نه‌داوه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی ڤیزا و ئه‌وه‌شی باس ده‌كرێت ته‌نها ده‌نگۆی میدیایییه ‌و هیچی دیكه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37751

Your Comment

You are replying to: .
captcha