کوردپرێس:
ئەنجومەنی سووریا دیموکرات باڵی سیاسیی سوپای سووریای دیموکراتە و مانگی ڕابردوو بە سەرکردایەتیی کورد چەندین دیدار و دانووستانیان لەگەڵ دیمەشق هەبوو بۆ ئەوەی چارەنووسی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کورد دیاری بکرێت.
ڕیاز درار هاوسەررۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە بارەی ئەنجامی دانووستانەکانی کورد و دیمەشق بە تەلەڤزیۆنی ئەمریکای وتووە دانووستانەکانی قۆناغی یەکەم ئەنجام و دەستکەوتی ئەوتۆی نەبوو و تەنها ئەوە بوو تەوافوق کرا لە سەر دانانی دەستەی چاودێری بۆ چاودێری کردنی خۆمەتگواری بە هاووڵاتییان لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کورد.
ناوبراو گوتیشی: تا ئەم کاتە دیمەشق هیچ گەرەنتییێکی بە کورد نەداوە بەڵام ئەگەر دیمەشق نیازپاکی بنوێنێت و حەز بکات ئەوا دەتوانین لە سەر شێوازی ئیدارەکردنی ڕێکخراو و پۆستە هاوبەشەکان ڕێک بکەوین بۆ ئەوەی خزمەتگوزاریی باشتر ئاراستەی هاووڵاتییانی سووری بکەین.
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات زیادی کرد: یەک لەو خاڵانەی جێی موناقەشەی نێوان کورد ودیمەشەقە دەگەڕێتەوە بۆ مادەی 107ی دەستووری سووریا کە بەپێی ئەو مادەیە سەرکۆماری سووریا حوکمی ئەوەی پێدراوە کە دەسەڵاتی ڕەهای دەوڵەتی ناوەند بە سەر تێکڕای خاکی سووریا جێبەجێ بکات. حوکمەکە ساڵی 2011 دەرکراوە و کورد کێشەی لەگەڵی هەیە.
نیکۆلاس هراس چاودێری سیاسی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بڕوای وایە لامەرکەزیت بەکەڵکی سووریا نایەت لە بەر ئەوەی حیزبی باڵادەست لە سووریا نمانەی چینی زۆرینەی گەلی عەرەبی سووریایە.
ناوبراو دەشڵێت لامەرکەزییەت لە سووریا بە قازانجی ئەمریکایە لە بەر ئەوەی ڕێگەی پێ دەدات کە بەناوی کارکردن بۆ سەقامگیریی سووریا لەو وڵاتە بمێنێتەوە.
Your Comment