هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌ ئاشکرا دژایه‌تیی خۆی بۆ کاندیدکردنی به‌رهه‌م ساڵح ڕاده‌گه‌یه‌نێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێرۆ ئیراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌ ڕێگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێک و به‌ ئاشکرا دژایه‌تیی خۆی بۆ ده‌نگۆی کاندیدکردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆککۆماری عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی که‌ هاوسه‌ری مام جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری کۆچکردووی یه‌کێتییه‌ شه‌وی شه‌ممه 1ی ئه‌یلوولی 2018 ڕاگه‌یه‌نراوێکی بڵاو کردوووه‌ته‌وه‌ و تیایدا به‌ سێ خاڵ باسی چوونی شاندی کورد بۆ به‌غدا و گفتوگۆکان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عێراقییه‌کان و پێکهێنانی کابینه‌ی تازه‌ی حکوومه‌تی عێراق و ئه‌و پۆستانه‌ی که‌ به‌ر کورد ده‌که‌ون کردوووه‌.

له‌ به‌شێکی ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هێرۆ ئیبراهیم باسی له‌ پۆستی سه‌رۆککۆماری عێراق کردوووه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ کردوووه‌ که‌ به‌لایه‌وه‌ زۆر گرنگ و پێویسته‌ یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئه‌و پۆسته‌ وه‌ربگرێته‌وه و‌ ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ش به‌ ڕێککه‌وتن ده‌بێت له‌گه‌ڵ برایانی پارتی دیموکراتی کوردستان."

ناوبراو سه‌باره‌ت به‌ ئه‌و که‌سه‌ی یه‌کێتی کاندیدی ده‌کات بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ڵێت: "ده‌بێت سه‌رکرایه‌تیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان هه‌ڤاڵێکی به‌ ئه‌زموون و مولته‌زیمی قاڵبووی خه‌بات و تێکۆشان و دانه‌بڕاوی ڕێبازه‌که‌ی مام جه‌لال کاندید بکات".

سه‌رچاوه‌یێکی به‌رپرسی نێو یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕای‌گه‌یاند که‌ مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی هێرۆ ئیبراهیم له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌ ئاشکراکردنی ناڕه‌زایی و دژایه‌تیی خۆی و باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌کێتییه‌ بۆ ده‌نگۆی کاندیدکردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری عێراق به‌تایبه‌ت که‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا ئاماژه‌ی به‌ ئه‌وه‌ کردوووه‌ که‌ ده‌بێت که‌سێک کاندید بکرێت که‌ خه‌باتی کردبێت له‌ ڕێبازه‌که‌ی مام جه‌لال دانه‌بڕابێت که‌ ئه‌م وه‌سفه‌ به‌رهه‌م ساڵح ناگرێته‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌ یه‌کێتی جیا بوووه‌وه‌ و حزبێکی تازه‌ی ڕاگه‌یاند.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌یه‌:

سه‌رچاوه‌: باسنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37746

Your Comment

You are replying to: .
captcha