شاندەکەی یەکێتی و پارتی سەردانی ماڵی فواد مەعسوومیان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بە سەرۆکایەتیی هەریەکە لە مەلابەختیار و فازڵ میرانی ئێوارەی شەمە 1ی ئەیلوول گەیشتنە بەغدا و لەگەڵ فواد مەعسووم سەرکۆماری عێراق دیداریان کرد و بڕیارە چاویان بە لایەنە براوەکانیش بکەوێت بۆ پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەڕلەمان.

کوردپرێس:

نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆككۆمارى عێراق، ڕای گه‌یاند، شاندى هاوبه‌شى پارتى و یه‌كێتى پاش ئەوەی گەیشتنە بەغدا له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسووم، كۆ بوونه‌وه‌.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، كه‌: "فوئاد مه‌عسووم له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیى هه‌ماهه‌نگیی هه‌مووان كرده‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ن به‌لێكتێگه‌یشتن و یه‌كڕیزی له‌پێناو پێكهێنانى حكوومه‌تێك، كه‌ داخوازیى گه‌لى عێراق به‌هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌ به‌دی بهێنێت".

له‌ ڕاگه‌یەندراوه‌کەدا‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش دراوه‌، شانده‌ هاوبه‌شه‌كه‌ ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى دیكه‌دا به‌ به‌رنامه‌یێكی یه‌كگرتووه‌ كه‌ داخوازییه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانى هاووڵاتییانى هه‌رێمی كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت، كۆ ده‌بێته‌وه‌.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە(١-٩-٢٠١٨) شاندی باڵای هاوبەشی پارتی و یەکێتی بە سەردانێک گەیشتنە بەغدای پایتەختی عێراق و دوای گەیشتنیان سەردانی ماڵی فوئاد مەعسووم سەرۆککۆماری عێراقیان کرد و کۆبوونەوەیێکیان ئەنجام دا.

هەریەک لە فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی و مەلا بەختیار کارگێری مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەرۆکایەتیی شاندە هاوبەشەکە دەکەن و وابڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوو لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆ ببنەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێکهێنانی گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی و کابینەی تازەی حکوومەتی عێراق.

News Code 37744

Your Comment

You are replying to: .
captcha