ئاسایشی سلێمانی گرووپێکی سه‌ر به‌ داعش ده‌ستگیر ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانی ڕای‌گه‌یاند: "به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان توانیومانه‌ گرووپێکی "تیرۆریستی" 7 که‌سی که‌ له‌ هه‌وڵی پشێوینانه‌وه‌دا بوون ده‌ستگیر بکه‌ین".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاسایشی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یاندراوێکدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد: "ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستگیر کراون دان به‌وه‌دا ده‌نێن که‌ سه‌ر به‌ گرووپی تیرۆریستی داعشن و ویستوویانه‌ چه‌ند پیلانێکی تیرۆریستی له‌ سلێمانی ئه‌نجام بده‌ن و ھاووڵاتییان بڕفێنن".

ئاسایشی سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ستگیر کراون حه‌وت که‌سن و شه‌ش که‌سیان پیاو بوون و یه‌کێکیشیان ئافره‌ت بوووه‌ و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ١٨ - ٣٥ ساڵدایه‌.

هه‌ر له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتوووه‌: له‌ ئۆپراسیۆنه‌که‌یاندا توانیویانه‌ له‌ مانگه‌کانی ئازار و ئایاردا چوار که‌سیان له‌ سلێمانی ده‌ستگیر بکه‌ن و دواتریش له‌ مانگی حوزه‌یران له‌ گه‌رمیان و شاره‌زوور دوو که‌سی‌تریان ده‌ستگیر بکه‌ن و ئه‌م مانگه‌ش له‌ ناوچه‌ی سه‌نگاو سه‌رۆکی گرووپه‌که‌یان ده‌ستگیر کراوه‌.

ئاسایشی سلێمانی باسی له‌وه‌ش کرد که‌ سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ندییان به‌ گرووپی چه‌کدارانی داعشه‌وه‌ هه‌بوووه‌ و به‌شدارییان له‌ خولی سه‌ربازی و شه‌عبییان کردوووه‌.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو "چه‌ندین تیرۆریستی‌تریش ده‌ستگیر كراون و ڕووبه‌ڕووی یاسا كراونه‌ته‌وه‌ و كه‌یسه‌كانیان هێڵراونه‌ته‌وه‌ له‌به‌ر هه‌ستیاری ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان و له‌ داهاتوودا زانیارییان له‌باره‌وه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌ چاودێری كردنی ئاسایشی هه‌رێم".

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37743

Your Comment

You are replying to: .
captcha