بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە حاڵێکدا کە ئەرتەشی سووریا بە پاڵپشتیی ڕووسیا خەریکی خوڕێکخستنەوەیە بۆ هێرش کردنەسەر ئیدلیب، هەوڵەکانی تورکیا بۆ ڕێگری کردن لەو ئۆپەراسیۆنە دەستی پێکردووە، هەر بەو بۆنەشەوە تورکیا گرووپی هەیئەت تەحریر ئەلشام-ی خستۆتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە کە پێشتر هەوڵەکان باسیان لە پشتگیریی ئەنقەرە لەو گرووپە دەکرد.
ئەو بڕیارەی تورکیا لە ڕۆژنامە فەرمییەکانی ئەو وڵاتەدا بڵاو بوەتەوە و ڕاگەیێندراوە ئەو گرووپە تیرۆریستییە ناوی نوێی جبهەی نوسرەیە کە پێشتر لە لایەن تورکیاوە خرابوویە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment