بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی شەراكەت لە بڕیاردان لە عێراق و هاوسەنگی و سازان و داواكارییەكانی كورد و سوونەوە كراوە.
چوار لایەنی سیاسی هەرێم هەروها باسیان لە كۆمەڵێک كێشەی گەورە لە عێراق کرد کە تا ئێستا چارەسەر نەكراون، وەكوو بوودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و هێزی پێشمەرگە و بەشداریی كورد لە پڕۆسەی سیاسیدا كە پێویستی بە دەرچوونی چەندین یاسا هەیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment