به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی 31ی ئاب سه‌عد مه‌تڵه‌بى سه‌رکرده له ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایگه‌یاند: هاوپه‌یمانیى نه‌سر به سه‌رۆکایه‌تیى حه‌یده‌ر عه‌بادى هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه به‌و پێیه‌ى 30 پهرلهمانتاى نه‌سر به سه‌رۆكایه‌تیی فالح فه‌یاز په‌یوه‌ندییان به ده‌وڵه‌تى یاساوه کردوووه.
به‌پێی قسه‌ی مه‌تڵه‌بی له ئێستادا ژماره‌ی كورسییه‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆته 59 كورسی له په‌رله‌مانی عێراق.
لێدوانه‌كه‌ی مه‌تڵه‌بی له كاتێكدایه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه 30ی ئاب حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به بڕیارێک فالح فه‌یازی له هه‌ر سێ پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و سه‌رۆكایه‌تیی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی دوور خسته‌وه که دوورخستنه‌وه‌ی فالح فه‌یاز كاردانه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی فه‌تح و ده‌وڵه‌تی یاسای لێكهوتهوه و فه‌تح ئه‌و بڕیاره‌ی عه‌بادی به "شه‌خسی و نایاسایی" ناو برد.
هاوپه‌یمانیی فه‌تح دوورخستنه‌وه‌ی فالح فه‌یاز له پۆسته‌كه‌ی به پێشهاتێكی مه‌ترسیدار ناو ده‌بات و نووسینگه‌ی نووری مالیكیش ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و ڕێوشوێنه ده‌بیته هۆی لاوازبوونی هاوپه‌یمانیی نه‌سر.
هاوپه‌یمانی فهتحيش له به‌یاننامه‌یێكدا ڕایگه‌یاند: "دوورخستنه‌وه‌ی فالح فه‌یاز له پۆسته ئه‌منییه‌كان پێشهاتێكی مه‌ترسیداره بۆ تێكه‌ڵ كردنی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به ململانێی سیاسی."
هاوپه‌یمانیی فه‌تح دوورخستنه‌وه‌ی فالح فه‌یازی له پۆسته‌كه‌ی به نایاسایی ناو بردوووه و ڕایگهیاندوووه: ئه‌و بڕیاره ده‌یسه‌لمێنێت كه سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌كات.
هاوكات هیشام رهكابی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی نووری مالیكی ڕایگه‌یاند: "دوورخستنه‌وه‌ی فالح فه‌یاز له پۆسته‌كه‌ی كاریگه‌ریی پێچه‌وانه‌ی له‌سه‌ر هاوپه‌یمانیی نه‌سره و ده‌بێته هۆی لاوازبوونی له گفتوگۆی پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌تدا."
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment