پەڕلەمانی ئێران لەبارەی سەرۆککۆمارەوە بڕیار دەدات

بەشی ئێران/ کوردی- وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتیی پەڕلەمانی ئێران وتوویەتی سبەی یەکشەمە 2ی ئەیلوول لەبارەی پڕۆژەی لێپرسینەوەکەی سەرۆککۆماری ئێرانەوە بڕیار دەدات و بەدووریشی دەزانێت پڕۆژەکە بنێردرێتە دادگا.

کوردپرێس:

ڕۆژی سێشەمە 6ی خەرمانان بەرانبەر بە 28ی ئاب حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران بانگ کرا بۆ پەڕلەمان و نوێنەرانی پەڕلەمان 5 پرسیاری سەرەکییان لە ڕۆحانی کرد و پاش وەڵامدانەوەی پرسیارەکان، سەرۆککۆماری ئێران نەیتوانی قەناعەت بە پەڕلەمانتاران بهێنێت و کێشە لە سەر 4 پرسیاری نوێنەرەکان مایەوە و دەبێت بڕیاری یەکلاکەرەوە لە پەڕلەمانەوە دەربکرێت کە ئایا کێشەکە دەنێرێتە لای دەسەڵاتی داد یان خەیر.

هەر لەو بارەیەوە بەهرۆز نەعمەتی وتەبێژی دەستەی سەرۆکایەتیی پەڕلەمانی ئێران بە دووری زانیوە پرسیارەکان بۆ دەسەڵاتی داد بەرز بکرێتەوە و وتوویەتی سبەی یەکشەمە 2ی ئەیلوول پەڕلەمان لەو بارەیەوە بڕیاری خۆی دەدات.

ناوبراو زیادی کرد: سبەی خوێندنەوەی بۆ بابەتەکە دەکرێت و لەبارەی ناردن یان نەناردنی کێشەکە بۆ لای دەسەڵاتی داد بڕیار دەدرێت و بە دووریشی زانی کێشەکە بۆ دەسەڵاتی داد بەررز بکرێتەوە.

نەعمەتی گوتیشی یاسای پرسیارکردن لە سەرۆککۆمار شەفاف و ڕوونە و لە هەر جێگایێکیدا سەرکۆمار پێچەوانەی دەستوور جووڵابێت یان سەرپێچیی کردبێت ئەوا پرسیارەکەی پەڕلەمانتاران دەدرێتە دادگا بەڵام پەڕلەمانتاران قەناعەتیان بە 4 وەڵامی ڕۆحانی نەهێنابوو کە لە هیچ کام لەو 4 پرسیارەدا سەرپێچی لە دەستوور و یاسا نەکراوە بۆیە بە دووری دەزانێت کە پرسیارەکان بۆ مەرجەعی داد بەرز بکرێتەوە.

News Code 37727

Your Comment

You are replying to: .
captcha