شاندێکی پارتی سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی ڕای‌گه‌یاند: "شاندێکی پارتی سه‌ردانی هه‌ریه‌که‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌که‌ن".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی هه‌ینی 31ی ئاب عارف ته‌یفوور به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی پارتی له‌ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد: "ڕۆژی شه‌ممه‌ ١ی ئه‌یلوول شاندێکی پارتی به‌ سه‌رۆکایه‌تیی نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی هه‌ریه‌که‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری ده‌که‌ن".

عارف ته‌یفوور گوتیشی: "ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ گفتوگۆکردنه‌ له‌سه‌ر ئاماده‌کردنی پرۆژه‌یێکی هاوبه‌ش بۆ چوونه‌ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی کورد به‌ یه‌کڕیزی و پرۆژه‌ی هاوبه‌شه‌وه‌ بچێته‌ به‌غدا".

ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا پارتی سه‌ردانی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد له‌ شاری هه‌ولێر و یه‌كێتیش سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان کرد له‌ هه‌ولێر و سلێمانی.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37718

Your Comment

You are replying to: .
captcha