عەفرین ئازاد دەکەین/ پێویست بکات بەشداریی ئۆپەراسیۆنی ئیدلیب دەکەین

بەشی سووریا- هەیڤی مستەفا هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین لە دیمانەیێکدا بە کوردپرێسی وتووە دەستبەرداری عەفرین نابن و ئەو کانتۆنە کوردنشینە ئازاد دەکەن دەشڵێت ئەگەر پێویست بکات ئەوا بەشداریی ئوپەراسیۆنی ئیدلیب دەکەن.

کوردپرێس:

هەیڤی مستەفا هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین لە دیمانەیێکی تایبەتدا بە ئاژانسی کوردپرێسی وتووە ئیدارەی خۆسەری کانتۆنی عەفرین ئیرادەی نواندووە بۆ ئازادکردنەوەی کانتۆنی کوردنشینی عەفرین لە بندەست میلیشیا تیرۆریستەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا و جەختیش دەکاتەوە کە لەو کاتەوە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری عەفرین لەگەڵ 200 هەزار کەس لە شارەکە چوونەتە دەرەوە تەنانەت یەک ڕۆژیش کۆڵیان نەداوە لە داکۆکی کردن بۆ ڕزگارکردنەوەی شارەکە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێمە لەبەر ئەوەی کوشتوبڕی فراوان ڕوو نەدات شارەکەمان چۆڵ کرد بەڵام ئەوە مانای ئەوە نابێت کە ئێمە دەستبەرداری شارەکە بووبێتین، نەخێر ئێمە لە ناوچەی شەهبا جێگیر بووین و لە هەلومەرجێکی ئێجگار دژواردا هێزەکانمان یەک دەخەینەوە.

هەیڤی مستەفا گوتیشی لە ناوچەی شەهبا و لە هەلومەرجێکی دژواردا خەڵکی عەفرین لە چەند ڕەهەند سیاسی و سەربازی و ئابووریی نوێدا بۆ قۆناغی دووهەمی بەرخۆدانی عەفرین ئامادە دەکەن و یەکیان دەخەنەوە.

هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین زیادشی کرد کە ئەوان هەموو هێزەکانی خۆیانیان لە عەفرین نەکشانۆتەوە بەڵکوو بەشێک لەو هێزانە ئارایشتی سەربازییان لە نێو عەفرین هەیە و ڕۆژانە سیخورمەی لە گرووپە تیرۆریستییەکان دەدەن.

هەیڤی مستەفا جەختیشی کردەوە کە خەڵکی هەڵاتووی عەفرین لە کەمپ و ماڵە ڕووخاوەکان بە ورەیێکی بەرزەوە قۆناغێکی دژوار دتێدەپەڕێنن و خۆ یەک دەخەن بۆ ئەوەی زووبەزوو ئامادەکاری بکەن بۆ گەڕانەوە بەرەو ماڵە باوانی خۆیان و عەفرین ئازاد بکەن.

پێویست بکات لە ئوپەراسیۆنی ئازادکردنەوی ئیدلیب بەشداری دەکەین

هاوسەرۆکی کانتۆنی عەفرین وەڵامی ئەو پرسیارەی کوردپرێسی دایەوە کە ئایا کورد هیچ پلانێکی هەیە کە لەگەڵ سوپای سووریا بەشداریی ئوپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی ئیدلیب بکات؟

ناوبراو لە وەڵامدا بە هەواڵنێری کوردپرێسی وت: دۆخی ئیدلیب ئاڵۆزە و چارەنووسی شارەکەش نادیارە لەبەر ئەوەی زۆر دەسەڵاتی جیهان و ناوچەکەش لەوێ دەستیان هەیە هەر بەو بۆنەیەشەوە دۆخەکە دژوارتر دەبێت بەڵام ئێمە بەردەوام ڕامانگەیاندووە ئامادەین لە هەر کوێ تیرۆر بێت و خەڵکی بکرێننە قوربانی کاردانەوەمان هەبێت.

ناوبراو دووپاتی کردەوە کە ئەگەر بڕیار بێت لە شوێنێکی سووریا قەیرانێک چارەسەر بکرێت ئەوا کورد ئامادەیە بەشداری بکات لەبەر ئەوەی چارەکردنی قەیرانی سووریا بێگومانی چارەکردنی قەیرانی کوردیشی لەگەڵ دەبێت.

News Code 37709

Your Comment

You are replying to: .
captcha