بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ 29-8-2018 وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له هه‌ولێر سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌فده باڵاكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆ بووه‌وه و له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ کرا له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نی كوردی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری عێراق.
وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان، پێكهاتوون له مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان.
سەرچاوە: PUK media
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment