وه‌فدی باڵای یه‌كێتی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كانی یه‌كێتی بۆ لای لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ 29-8-2018 وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ هه‌ولێر سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستانی كرد.

له‌و سه‌ردانه‌دا وه‌فده‌ باڵاكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كۆ بووه‌وه‌ و ‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا گفتوگۆ کرا له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نی كوردی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی تری عێراق.

وه‌فدی باڵای یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان، پێكهاتوون له‌ مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سووڵ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتیی نیشیتمانیی كوردستان.

سەرچاوە: PUK media

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37688

Your Comment

You are replying to: .
captcha