لەگەڵ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنین لە كاتی دیاریكراودا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: سەرەڕای تێبینییەکانمان لەسەر تۆماری دەنگدەران، بەڵام پێمان وایە هەڵبژاردن مافێکی خەڵکی کوردستانە، بۆیەش لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنین لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەبارەت بە بەشداری کردن لە حکوومەتی داهاتووی عێراق عەبدولستار مەجید ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان گوتی: "هەرچوار لایەنە "ناڕازییەكە"، تاوەکوو ئێستا بڕیارێکی یەکلاکەرەوەمان لەبارەی شێوازی بەشداری کردنمان لە حکوومەتی داهاتووی عێراق نەداوە، کە ئایا لەگەڵ یەکێتی و پارتی بەشداردەبین یاخود بە تەنیا".

ئەمە لە كاتێكدایە كە دەنگۆی ئەوە ھەیە ژمارەیێک لایەنی سیاسی داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان كردووە، كە بڕیارە لە 30/9/2018 بەڕێوە بچێت.

سەرچاوە: K24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37685

Your Comment

You are replying to: .
captcha