بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەبارەت بە بەشداری کردن لە حکوومەتی داهاتووی عێراق عەبدولستار مەجید ئەندامی مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان گوتی: "هەرچوار لایەنە "ناڕازییەكە"، تاوەکوو ئێستا بڕیارێکی یەکلاکەرەوەمان لەبارەی شێوازی بەشداری کردنمان لە حکوومەتی داهاتووی عێراق نەداوە، کە ئایا لەگەڵ یەکێتی و پارتی بەشداردەبین یاخود بە تەنیا".
ئەمە لە كاتێكدایە كە دەنگۆی ئەوە ھەیە ژمارەیێک لایەنی سیاسی داوای دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانیان كردووە، كە بڕیارە لە 30/9/2018 بەڕێوە بچێت.
سەرچاوە: K24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment