داخستنى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ماوه‌ى 2 ساڵ، په‌ڵه‌یێكه‌ به‌ نێوچاوانى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌ڕوان گه‌ڵاڵى سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانى كوردستان تانەی لە بڕیاری حکوومەت بۆ داخرانی پەڕلەمانی کوردستان بۆ ماوەی دوو ساڵ داوە و دەڵێت داخرانی پەڕلەمانی زۆر پڕۆژە و پڕۆسەی لە هەرێم پەک خست.

کوردپرێس:

مه‌ڕوان گه‌ڵاڵى سه‌رۆكى فراكسیۆنى كۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان لەو بارەیەوە بە ڕادیۆ نەوای کوردیی راده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى داخستنى په‌رله‌مانى كوردستان، پرۆسه‌ى سیاسى له‌ هه‌رێم پاشه‌كشه‌یێكى گه‌وره‌ى كرد و هه‌روه‌ها دووبه‌ره‌كى و ناكۆكیى خسته‌ نێوان هێز و لایه‌نه‌كانى هه‌رێم و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ندین پرۆژه‌ و پرسى گرنگ راگیران.

ناوبراو جه‌ختى كرده‌وه‌، "داخستنى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ ماوه‌ى 2 ساڵ، په‌ڵه‌یێكه‌ به‌ نێوچاوانى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم، كه‌ بووه‌ هۆى پاشه‌كشه‌كردنى پرۆسه‌ى سیاسى له‌ هه‌رێمدا و هاوكات به‌و هۆیه‌وه‌ پرۆژه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێم و چه‌ندین پرۆژه‌ى گرنگى دیكه‌ دوا خران.

مه‌ڕوان گه‌ڵاڵى باسى له‌وه‌ش كرد، پرۆژه‌ى چاكسازى له‌ خانه‌نشینى و ده‌رماڵه‌ و مووچه‌، سه‌رتاپاى له‌به‌رژه‌وه‌ندیى خه‌ڵكى هه‌رێمدا بوو، به‌ڵام ئاسته‌نگى بۆ دروست كرا و تا ئێستاش په‌رله‌مان و حكوومه‌ت له‌ سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یێكى تایبه‌ت به‌ ده‌رماڵه‌ و مووچه‌ى خانه‌نشنیى ناكۆكن.

News Code 37673

Your Comment

You are replying to: .
captcha