سیاسەتمەداری بەرجستەی کورد ڕەخنە لە دابەشبوونی لایەنە کوردییەکان دەگرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌حمود عوسمان سه‌باره‌ت به‌دابه‌شبوونى لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان به‌سه‌ر چه‌ند به‌ره‌یێكدا، دەڵێت "ئه‌مه‌ كارێكى خراپه ‌و زیاتر لاوازیان ده‌كات، ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو بوونایه‌ ئه‌وا له ‌ئاست لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ر قورساییی زیاتریان ده‌بوو.

کوردپرێس:

مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌دارى كورد لە لێدوانێکدا بە ڕادیۆ نەوای کوردیی وتووە، ده‌بێت كورد یه‌كگرتوو بێت له‌ناوخۆدا، به‌ پێوه‌رى به‌رژه‌وه‌ندیى جەماوەر و هاووڵاتییانى كوردستان له ‌به‌غدا مامه‌ڵه‌ بكات و گفتوگۆش له‌گه‌ڵ ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌دا بكات كه‌ زۆرترین داواكاریى كورد جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

مەحموود عوسمان، یه‌كڕیزى و یه‌كگرتوویی هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى هه‌رێم له‌ به‌غدا به‌ پێویست ده‌زانێت و ده‌شڵێت "ده‌بێت كورد له‌گه‌ڵ ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌دا دانوستان و هاوپه‌یمانى بكات كه‌ زۆرترین داخوازییه‌كانى په‌سه‌ند ده‌كات".

ناوبراو، بوونى ئۆپۆزسیۆنى له‌ناو په‌رله‌مانى كوردستان و عێراق به‌گرنگ و پێویست وه‌سف كرد و گوتیشی "ناكرێت هه‌موو حزبه‌كان به‌شدارى له‌ حكوومه‌تدا بكه‌ن و ئۆپۆزسیۆن نه‌مێنێت، چوونكه‌ ئه‌وكات حكوومه‌ت به‌بێ چاودێر ده‌مێنێته‌وه‌".

News Code 37672

Your Comment

You are replying to: .
captcha