به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنی هاوپه‌یمانى میحوه‌رى نیشتمانى كه له لایه‌نه‌كانى عه‌ره‌بى سوننه پێكهاتوووه، له ڕاگه‌یێدراوێكدا نووسیویه‌تى: "له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى واده‌ى یه‌كه‌م دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه به‌پێی میكانیزمه‌كانى هاوپه‌یمانێتییه‌كه كاندیدمان بۆ پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه."
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتوووه كه ئۆسامه نوجه‌یفی له‌لایه‌ن ئیئتیلافی قه‌رار بۆ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى داهاتوو كاندید كراوه و زۆرینه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆكن له‌سه‌رى هاوكات محه‌مه‌د حه‌لپووسی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانیی "عێراق هویتنا" بۆ هه‌مان پۆست كاندیده.
له ڕاگه‌یێندراوه‌كه‌دا هاوپه‌یمانێتییه‌كه نایشارێته‌وه كه هێشتا كێبڕكێ له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و پۆسته یه‌كلایی نه‌بوووه‌ته‌وه و به مه‌به‌ستى پێكهێنانى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى به‌رده‌وامن له گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانى دیكه.
له كۆتاییدا جه‌خت ده‌كرێته‌وه كه له ڕۆژانى داهاتوودا كاندیده‌كه‌یان بۆ پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment