به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڤیكتۆر كڵادۆڤ به‌رپرسی هه‌ماهه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی و سیاسه‌تی ناوچه‌ییی كۆمپانیای بواری به‌رگریی ڕووسیا (Rosteh) له‌باره‌ی كاری هاوبه‌شی ڕووسیا و توركیا له بواری سه‌ربازیدا ڕای‌گه‌یاند: توركیا و ڕووسیا ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی فڕۆكه‌ی جه‌نگیی نه‌وه‌ی پێنجه‌م به هاوبه‌شی بڕیار بده‌ن خاوه‌نی ته‌كنه‌لۆجیا و ژێرخانی به‌هێزی پیشه‌سازین كه بتوانن ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست بهێنن.
ڤیكتۆر كڵادۆڤ گوتی: "ده‌توانم به ڕوونی بڵێم كه گرێبه‌ستی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له نێوان وڵاته‌كه‌مان و تورکیا هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگیی ته‌كنیكی و سه‌ربازیی نێوانمان و هیچ به‌ربه‌ستێكیش نابینم له به‌رده‌مماندا له به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوانمان له پیشه‌سازیی جیاوازدا."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ده‌یانه‌وێت واده‌ی ڕاده‌ست كردنی سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 به توركیا پێش بخه‌ن و گوتی: "له به‌رنامه‌دایه ساڵی 2019 یه‌كه‌م سیسته‌م ڕاده‌ستی توركیا بكه‌ین. سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 سیسته‌مێكی بێ‌وێنه‌یه له جیهاندا كه ڕێگری له ته‌واوی مه‌ترسییه‌كان له ئاسمانه‌وه ده‌كات."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment