به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 27ی ئاب شاندێکی یه‌کێتیی نيشتيمانیى كوردستان سه‌ردانی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌رییان کرد و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح كۆ بوونه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌شیان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: پێویسته كورد بۆ چوونه به‌غدا و دانووستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان یه‌ک نه‌خشه‌ڕێگه‌ی هه‌بێت و به یه‌ک شاند سه‌ردانى به‌غدا بكات.
حاكم قادر حه‌مه‌جان دووپاتیشی كرده‌وه له‌گه‌ڵ پارتی پڕۆژه‌یێكی هاوبه‌شیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و پڕۆژه‌یه ببێته پڕۆژه‌یێكی گشتگیر بۆ ته‌واوی لایه‌نه‌كان.
له به‌رامبه‌ريشدا به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه کرد که له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی داوای گفتوگۆیێكی نیشتمانیان كردوووه.
ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه كوردستانییه‌كان كرده‌وه و له‌باره‌ی به‌غداشه‌وه گوتی: ده‌بێت كورد هه‌ڵوێستێكی هاوسه‌نگی له‌باره‌ی به‌غدا هه‌بێت و جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی بكاته‌وه.
شایانی باسه؛ شاندی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی کرد و ئه‌و سه‌ردانه به يه‌كه‌م سه‌ردانى له‌و جۆره‌ى به‌رپرسانى باڵاى يه‌كێتى هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ لاى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دواى ئه‌وه‌ى گۆڕان ڕه‌تی ده‌كرده‌وه پێشوازى له هيچ شاندێكى يه‌كێتى بكات.
سه‌رچاوه: K24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment