بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە، ناسر غەنام بەرپرسی ئەمنی لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار لە توویتەری خۆی بڵاوی کردەوە، بەربەستێکی ئەمنی لە گوندی دەراعمە، نزیک لە شارۆچکەی رەتبە لە رۆژئاوای ئەنبار، دووچاری پەلامارێکی رێکخراوی داعش بوویەوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەرپەرچدرایەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە رووبەڕووبوونەوەکەدا ھێزە ئەمنییەکان یەکێک لە چەکدارانی داعشیان کوشت و ھیچ زیانێکی گیانی لە ریزی ھێزە ئەمنییەکان نەبووە.
Your Comment