حكوومەتی توركیا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دابین بكات

بەشی تورکیا- پەرلەمانتارێكی توركیا رایدەگەیێنێت: بەهۆی قەیرانی ئابووری لەچەند رۆژی داهاتوودا حكوومەتی توركیا ناتوانێت مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دابین بكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، كانی بیكۆ پەرلەمانتاری توركیا لەشاری ئیزمیر لە بەیاننامەیێكدا كە میدیاكانی توركیا بڵاویان كردوەتەوە دەڵێت: ئەو قەیرانە ئابوورییەی بەهۆی سزا سەپێنراوەكانی ئەمریكاوە دروست بوون، تەنیا كەرتی تایبەتی نەگرتۆتەوە، بەڵكو كەرتی گشتی و فەرمانبەرانی دەوڵەتیشی گرتۆتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە چەندین كۆمپانیا مایەپووچ بوونی خۆی راگەیاندووە و كرێكار و كارمەندەكانی ڕەوانەی ماڵەوە كردووە بەهۆی ئەوەی ناتوانن مووچەیان بۆ دابین بكەن. بەڵام ئەو كۆمپانیایانەی سەر بە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداران هیچ كاریگەرییێكی قەیرانی ئابوورییان لەسەر دروست نەبووە.

ئەمەش لە كاتێكدایە چاودێرانی ئابووری توركیا ئاشكرایان كردووە، تائ ێستا ژمارەی ڕاستەقینەی ئەو هاوڵاتیانەی بەهۆی قەیرانەكەوە بێكار بوون، گەیشتۆتە زیاتر لە 6 ملیۆن كەس.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37634

Your Comment

You are replying to: .
captcha