به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ربه‌ست ئاکره‌یی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی کانی ماسیی سه‌ر به شارۆچکه‌ی ئامێدی گوتی: "ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 26ی ئاب به بیانووی بوونی بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که له ناوچه‌که فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا به خه‌ستی چه‌ند ناوچهیێکیان له گونده‌کانی (دێریشكێ، گیزێ، بێدوهێ)ی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا بۆرومان کرد و زیانێکی زۆر به‌ر ناوچه‌که که‌وت".
ناوبراو گوتیشی: "به‌هۆی خۆنزیک کردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که له دانیشتووانی ناوچه‌که بۆردومانی فڕۆکه جه‌نگییه‌کان زیادی کردوووه و مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتییانی سڤیلیش دروست بوووه".
سه‌ربه‌ست ئاکره‌یی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که بۆردومانه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هیچ زیانێکی گیانی به‌دواوه نه‌بوووه به‌ڵام زیانی ماڵیی گه‌وره به‌ر ناوچه‌که که‌وتوووه و باخ و بێستانێکی زۆری دانیشتووانی ناوچه‌که سووتاوه.
سه‌رچاوه: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment