فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا چه‌ند ناوچه‌یێکی سنووری ئامێدییان بۆردومان کرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ بیانووی بوونی بنکه‌ و باره‌گای پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که‌) فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا چه‌ند ناوچه‌یێکی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی ئامێدییان بۆردومان کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ربه‌ست ئاکره‌یی به‌رێوه‌به‌ری شاره‌دێی کانی ماسیی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی ئامێدی گوتی: "ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 26ی ئاب‌ به ‌بیانووی بوونی بنکه‌ و باره‌گاکانی په‌که‌که‌ له‌ ناوچه‌که‌ فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی سوپای تورکیا به‌ خه‌ستی چه‌ند ناوچه‌یێکیان له‌ گونده‌کانی (دێریشكێ، گیزێ، بێدوهێ)ی ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا بۆرومان کرد و زیانێکی زۆر به‌ر ناوچه‌که‌ که‌وت".

ناوبراو گوتیشی: "به‌هۆی خۆنزیک کردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی په‌که‌که‌ له‌ دانیشتووانی ناوچه‌که‌ بۆردومانی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کان زیادی کردوووه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی هاووڵاتییانی سڤیلیش دروست بوووه‌".

سه‌ربه‌ست ئاکره‌یی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد که‌ بۆردومانه‌کانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ هیچ زیانێکی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بوووه‌ به‌ڵام زیانی ماڵیی گه‌وره‌ به‌ر ناوچه‌که‌ که‌وتوووه‌ و باخ و بێستانێکی زۆری دانیشتووانی ناوچه‌که‌ سووتاوه‌.

سه‌رچاوه‌: باسنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37616

Your Comment

You are replying to: .
captcha