ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی له‌په‌راوێزخستنی ئۆجه‌لان له‌ناو نه‌چێت به‌ستێنی ئاشتی له‌ تورکیا ناڕه‌خسێندرێت

به‌شی تورکیا- نوێنه‌ری ئامه‌د له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و له‌ پشکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا ده‌ڵێت: تا ئه‌و کاته‌ی که‌ سیاسه‌تی له‌په‌راوێزخستنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ناو نه‌چێت به‌ستێنی ئاشتی له‌ تورکیا ناڕه‌خسێندرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌مزیه‌ تۆسۆن نوێنه‌ری ئامه‌د له‌ په‌رله‌مانی تورکیا و سه‌ر به‌ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ سیاسه‌تی گۆشه‌گیریی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری په‌که‌که‌ ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: له‌په‌راوێزخستنی ئیمرالی له‌په‌راوێز خستنی گه‌لی کورده‌. تا ئه‌و کاته‌ی که‌ ئه‌م گۆشه‌گیرییه‌ له‌ناو نه‌چێت ناکرێت له‌سه‌ر ئازادی بۆ کورد قسه‌ بکرێت. ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که‌ له‌ ئیمرالی جێبه‌جێ ده‌کرێت هه‌مان سیاسه‌ته‌ که‌ دژ به‌ کورد جێبه‌جێ ده‌بێت.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی تورکیا که‌ له‌ ڕێوڕه‌سمی تایبه‌تی 1ی سێپتێمبێر ڕۆژی جیهانیی ئاشتی قسه‌ی ده‌کرد گوتیشی: ئه‌مانه‌ له‌ بیرۆکه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ده‌ترسن. له‌ په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و بیرۆکانه‌ ده‌ترسن به‌و بۆنه‌یه‌ که‌ سیاسه‌ته‌کانی گۆشه‌گیری قووڵتر و زیاتر ده‌که‌نه‌وه‌. تا ئه‌و کاته‌ی که‌ سیاسه‌تی له‌په‌راوێزخستنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌ناو نه‌چێت دۆخی ئاشتی له‌ تورکیا نایێته‌دی.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Mezopotamya

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 37614

Your Comment

You are replying to: .
captcha