کوردپرێس:
ئومێد خۆشیاو لەمیانی نووسینێک كە لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی كردووەتەوە، دەڵێت: "ئەو شەكرشكاندنە جگە لەوەی پێشێلكردنی سەروەرییە و پێچەوانەی هەموو عورفێكی دیبلۆماسییە، لە هەمان كاتدا فیتنەگێڕی و ئاشووب دروستكردنە لەنێو پێكهاتەكانی كەركووک و پێكەوەژیانی كەركووک دەكاتە ئامانج".
چەند رۆژێك پێش ئێستا باڵوێزی توركیا لە عێراق سەردانی شاری كەركووكی كرد و لە سەردانەكەی لێدوانێكی بۆ میدیاكاندا و رایگەیاند كەركووک بە خاكی باو باپیرانیان دەزانن.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی تیشکی خستە سەر وتەیێکی بارزانی کە وتبووی ئەگەر کەرکووک یەک کوردیشی تێدا نەمێنێت هەر کوردستانییە و زیادی کرد: "ڕاستە كەركووک ئێستا لەبارێكی نەخوازراوی داگیركردنە، ئەمەش دوای ١٦ی ئۆكتۆبەر بەسەر ئەو شارەکەدا هات، بەڵام ئێمە نزیكەی سەدەیێكە ئەو باوەڕەمان هەیە و بەردەوامیش دەبین، کە کەرکووک بە کوردستانی دەزانین.
هەروەها دەڵێت: "لەوەڵامی ئەو شەكرشكاندنە، دەڵێین ناسنامەی كەركووک كوردستانییە و نەتەوە و ئایینە جیاوازیەكانیشی تێدا دەژی و ئەو گوتنە سەرەتایێكی خراپی ئاشووب و فیتنەگێڕیە ئەگەر هەموو لایێک ئاگادار نەبین".
*له شارپرێس وەرگیراوه
Your Comment