سەبارەت بە سووریا، ڕووسیا هۆشداری‌ ده‌داته‌ ئه‌مه‌ریكا

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هۆشدارییێکی توند دەداتە سوپای ئەمریکا لە ئەگەری هێرشکردنە سەر حکوومەتی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی‌ ڕووسیا له‌ زاری‌ گه‌وره‌ به‌رپرسێكی‌ ئه‌و وڵاته‌وه‌ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ ڕووسیا هۆشداری‌ ده‌داته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ گرتنه‌به‌ری‌ هه‌ر هه‌نگاوێكی‌ نه‌خوازراو له‌ سووریا.

وه‌ک كاردانه‌وه‌یێک له‌ به‌رامبه‌ر لێدوانی‌ جۆن بۆڵتۆنی‌ راوێژكاری‌ ئاسایشی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ ئه‌مه‌ریكا كه‌ هۆشداری‌ دابوو له‌ ئه‌گه‌ری‌ به‌كارهێنانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌ پارێزگای‌ ئیدلبی‌ سووریا، سێرگی‌ ریباكۆف جێگری‌ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕووسیا رایگه‌یاندووه‌ کە "هۆشداری‌ ده‌ده‌ینه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ گرتنه‌به‌ری‌ هه‌ر هه‌نگاوێكی‌ نه‌خوازراوی‌ نوێ له‌ سووریا".

ریباكۆف ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌ گوێبیستی‌ چه‌ند هۆشدارییێک ده‌بین له‌لایه‌ن واشنتۆنه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و هۆشدارییانه‌ هیچ له‌ هه‌ڵوێسته‌كانمان ناگۆڕێت له‌ به‌رده‌وام بوون له‌ سیاسه‌ته‌كانمان بۆ له‌ناوبردنی‌ ته‌واوه‌تیی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ تیرۆر له‌ سووریا و گێڕانه‌وه‌ی‌ سه‌قامگیری‌ و ژیانی‌ ئاسایی‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌.

پارێزگای‌ ئیدلب له‌ سووریا پێگه‌ی‌ چه‌كدارانی‌ ئۆپۆزسیۆن و ژماره‌یێكی‌ زۆر ئاواره‌ و هاوكات چه‌كداره‌ ئیسلامییه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 37608

Your Comment

You are replying to: .
captcha