لەماوەی پێنج مانگی ئەمساڵدا 34 هەزار هاوڵاتی هەرێم داوای مافی پەنابەرییان كردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای لووتكە بۆ كاروباری ئاوارەو پەنابەران ئاشكرایكرد، لەماوەی پێنج مانگی ئەمساڵدا 34 هەزار هاوڵاتی هەرێم كۆچیان كردوەو لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەرییان كردوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 18ی کانوونی یەکەم ی2020 هاوكات لەگەڵ رۆژی جیهانیی كۆچبەراندا، ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لووتكە لە كۆنگرەیێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بەپێی ئەو ئامارانەی كە بەدەستی ئێمە گەیشتۆتەوە لەسەرەتای دو مانگی ئەمساڵ و سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵدا، 34 هەزار هاوڵاتی هەرێمی كوردستان كۆچیان كردوەو لە وڵاتانی ئەوروپا داوای مافی پەنابەریان پێشكەش كردوە.

ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو ئامارە لەچاو ساڵانی رابردودا زۆر زیاترە بەو پێیەی ئامارەكە تەنها بۆ ماوەی دو مانگی یەكەمی ئەمساڵ و سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵە، چونكە لە مانگەكانی دیكەدا رێگەی گەشتكردنی ئاسمانی و زەمینی بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەبوە.

جەختیشی كردەوە كە ئامارەكان دەكرێت دو هێندەو سێ هێندەی ئەم ئامارە بن چونكە ئەوەی ئێمە دەێڵێین ئەوەیە كە بەدەستی ئێمە گەیشتۆتەوە.

هەروەها وتیشی: هەر لەو ماوەیەدا 35 هاوڵاتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی گەیشتن بە ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە كە 18 كەسیان تەرمیان دۆزراوەتەوەو دەزگای لوتكە توانیویەتی تەرمی 16 كەسیان بگەڕێنێتەوە بۆ كەسوكاریان و دو كەسەكەی دیكەش لە پڕۆسەی گەڕاندنەوەیانداین. هەروەها 17 كەسیش هەن كە بێ سەرو شوێنن.

News Code 376

Your Comment

You are replying to: .
captcha